سکۆت باسنێت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پاگەندەی کرد: لە چوارچێوەی دانوستانە بەردەوامەکانی ئێران و ئەمریکا، واشنتۆن مۆڵەتی گشتی کاتی ٦٠ ڕۆژەی بۆ بەرهەمهێنان، گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران دەرکردووە.
پاشان وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا وتی: ئێران بەڵێنیشی داوە کە ڕێگای ئازاد لە گەرووی هورمز بپارێزێت و ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات بچنە ناو وڵاتەکەوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: واشنتۆن مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژەی بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران دەرکرد؛ تاران هەروەها بەڵێنی دا تێپەڕبوونی ئازاد بەناو گەرووی هورمزدا بپارێزێت.
Your Comment